توركیا: دوو ئافره‌تی داعش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ به‌ره‌و فرانكفۆڕتی ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه‌ كرا

توركیا: به‌رده‌وامین له‌ ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش بۆ وڵاته‌كانیان


به‌رپرسانی توركیا ڕایانگه‌یاند توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش بۆ وڵاته‌كانیان. 

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد دوو ئافره‌تی داعشیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ به‌ره‌و فرانكفۆڕت له‌ ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه‌ كرده‌وه.

 ئاشكراشیانكرد ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ر له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستگیركرابوون.

 به‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی داعش ژماره‌ی ئه‌و داعشانه‌ی كه‌ ڕاده‌ستی ئه‌ڵمانیا كراونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ نۆ كه‌س له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا.‌