وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هێزێكی گه‌وره‌مان له عێراق هه‌یه و به‌شی پێویستیشمان له سووریا هێشتووه‌ته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌یكا له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجه‌كانمان له سووریا به‌دیهێنا.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا كه له زانكۆی رایس له شاری هیۆستۆن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئامانجه‌كانمان به‌دیهێنا، له ئاسمانه‌وه هێزه‌كانمان له شه‌ڕی دژی داعشدا ده‌پاراست و ئه‌وانه‌ش هیمای سه‌ركه‌وتن له پرۆسه‌كه‌دا، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا شانازی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه بكات له سووریا به‌ده‌ستیهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ئه‌مه‌ریكا ناخاته مه‌ترسییه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی واشنتۆن هێزێكی گه‌وره‌ی له عێراق هه‌یه و به‌شی پێویستیشی له سووریا هێشتووه‌ته‌وه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه، به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد و به‌شێكی گه‌وره ئه‌و هێزانه كشانه‌وه. دواتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان و سووریا ده‌مێننه‌وه.