له كفری بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتی کەسێک کوژراو سێ کەسى دیکە برینداربوون
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: لەناحییەی سەرقەڵاى سەر بە قەزای کفری به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چوار كه‌س بوونه قوربانی.
عەلى جەمال قەدورى، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ لە ناحیەى سەرقەڵاى سەر بە قەزاى کفرى دەستڕێژى گولە لە ئۆتۆمبێلێک دەکرێت و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.
قەدورى گوتیشى : سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەى نەخۆشخانەى شەهید هەژار کراون و دواى چارەسەرى خێرا بەهۆى سەختى برینەکەیەوە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و دوو بریندارى دیکەش ڕەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنی سلێمانى کراون.
ئاشکرای کرد؛ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوانیان هه‌بووه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له نێو ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، ده‌ستڕێژی گوللـه له ئۆتۆمبێهكهیان كراوه، كه له جۆری نیسان بووه.
لە ئێستادا پۆلیسى گەرمیان دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و فەرمانى دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرچووە و تائێستاش هیچ کەس دەستگرنەکراوە.
- Log in to post comments