عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌مزووانه پڕۆژه یاسای ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو راده‌گه‌ێنێ
16/11/2019 - 10:18
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مزووانه پڕۆژه یاسای ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو راده‌گه‌ێنێ.
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێكیدا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نیازه بڕیار له پڕۆژه یاسای ئه‌مه‌ت له‌كوێ بۆ چاودێریكردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان له‌ماوه‌كانی رابردوودا بدات.
گوتیشی: ئه‌م پڕۆژه یاسایه له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته بۆ ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه پێشتر رایگه‌یاندووه.
حه‌دیسی روونیشكردۆته‌وه كه به‌م زووانه پڕۆژه یاساكه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
- Log in to post comments