ترەمپ: هێزەكانمان لەپێناو نەوت لە سوریا ده‌مێننه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ده‌ستیپێكرد


دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە تەئكیدی كردەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا دەمێننەوە و پارێزگاری لە كێڵگە نەوتیەكان دەكەن.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ كۆشكی سپی ده‌ستیپێكرد.

دۆنالد ترەمپ لە میانی دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیامێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: هێزەكانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریكردن لە نەوت.

تره‌مپ له‌ میانه‌ی‌ پێشوازیكردن له‌ ئه‌ردۆغان گوتی، ئاگربه‌ست له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانمان ته‌نها بۆ پاراستنی گێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ماونه‌ته‌وه‌.

ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا باس لە ئێف 35 دەکەین و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکانمان دەپارێزین.