سه‌رۆكی بۆلیڤیا: به‌ ته‌واوی جیهان و گه‌لی بۆلیڤیا راده‌گه‌یه‌نم پۆلیسێك بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووم

بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ئێڤۆ مۆرالێس سه‌رۆكی بۆلیڤیا ده‌رچوو

ئێڤۆ مۆرالێس كه‌ ناچار كرا ده‌ست له‌ پۆستی سه‌رۆكی بۆلیڤیا بكێشێته‌وه‌، رایگه‌یاند هه‌ڵكوتراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه‌.

مۆرالێس له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "به‌ ته‌واوی جیهان و گه‌لی بۆلیڤیا-ی راده‌گه‌یه‌نم، پۆلیسێك به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووم. هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه‌ی په‌نای بردووه‌ به‌ر توندوتیژی، هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م. كوده‌تاچییه‌كان سه‌روه‌ری یاسا پێشێل ده‌كه‌ن".

ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ له‌ ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجام درا "ساخته‌كاری" تیادا كراوه‌، داوای له‌لایه‌نگرانی كرد بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

ئۆپۆزسیۆنی بۆلیڤیا چه‌ندین رۆژه‌ داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئێڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاندووە هەتا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك به‌بێ مۆرالێس به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای بۆلیڤیا، ویللیامس كالیمان له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا داوای له‌ مۆرالێس كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، مۆرالێس رایگه‌یاند كه‌ واز له‌ ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ده‌هێنێت و ئه‌مه‌یشی به‌ "كوده‌تا" له‌قه‌ڵه‌م دا. مۆرالێس ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كارلۆس مێسا و لویس فێرناندۆ كاماچۆ زیانی زیاتر به‌ خه‌ڵك نه‌گه‌یه‌نن بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه‌.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442