لەبارەی مووچە بە فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئه‌مرۆ و سبه‌ى مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ و دارایی دابه‌شده‌كرێت

بانكی ناوه‌ندی رافیده‌ین بڵاوی كرده‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌پێدانى مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران و پێدانى سولفه‌


بانكی ناوه‌ندی رافیده‌ین رایده‌گه‌ێنێنت ، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌میدیاو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌ستانى مووچه‌ و پێدانى سولفه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران   ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ، رایده‌گه‌یه‌نن مووچه‌ و پێدانى سولفه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كاتى  خۆیدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت 


بلاَويشيان كردووةتةوة كة  له‌رێگای بانك و لقه‌كانمان هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌پێدانى سولفه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران و پێدانى مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆیدا و بێ دواكه‌وتن 


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگی 8 ى  وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و سبه‌ش مووچه‌ى دارایی و ئابووری خه‌رج ده‌كرێت 


 شوان عه‌زیز