ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێكی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد

خانزاد مام وسوو جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بریاره‌كه‌ ده‌دات


خانزاد مام وسوو، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی وەزارەتی داراییمان كرد و داوای هەیكەلی ئەنجومەن و یەكەی ژمێریاریمان كرد، كە ماوەی چوار ساڵە نیمانە، وەزیری دارایی رەزامەندیی دەربڕی و نووسراوێكی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد، كە لەوێش پەسەند كراوە و بۆ وەزارەتی دارایی گەڕێندراوەتەوە و كۆپییەكیش بۆ ئێمە رەوانە كراوە، بۆیە بە زوویی دەست بە دامەزراندنیان دەكرێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی  راشیده‌گه‌ێنێت ، هەیكەلی نوێی ئەنجومەنەكان دادەنرێت و یەكەی ژمێریاریشی بۆ دادەمەزرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا بودجەمان بۆ دیاری نەكراوە لەگەڵ فەرمانبەر بۆ ئەنجومەنەكان.

 ده‌شڵێت ، لە كابینەی پێشوودا رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی هەیكەلی نوێی ئەنجومەنەكان و یەكەی ژمێریاری درا، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە ئەوكات جێبەجێ نەكرا و ئێستا جێبەجێ دەكرێت.

1