له‌ژاپۆن دوای به‌رهه‌مهێنانی پیازی بێ فرمێسك.. شه‌ربه‌تی پیازیش به‌ڕێوه‌یه‌

به‌ملیۆنان ژاپۆنی چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ بكه‌وێته‌وه‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تامی بكه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی2016 ژاپۆنییه‌كان توانیان پیازێك به‌رهه‌م بهێنن كه‌ هیچ مادده‌یه‌كی فرمێسك هێنه‌ری تێدانییه‌، ئه‌مجاره‌یان ژاپۆنییه‌كان جۆره‌ خواردنه‌وه‌كیان به‌ تامی پیاز به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ له‌گوشراوی لیمۆ ده‌چێت.

هه‌رچه‌نده‌ پیاز بۆن و تامی خۆش نییه‌، به‌ڵام ژاپۆنییه‌كان توانیویانه‌ گوشراوێكی گازی به‌تامی پیاز به‌رهه‌م بهێنن و كۆمپانیای دروستكه‌ریش چاوه‌ِرێ ده‌كات كه‌ بزانێ خه‌ڵكی چۆن پێشوازی له‌و به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ش به‌ ملیۆنان ژاپۆنی چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ بكه‌وێته‌وه‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تامی بكه‌ن.

شایانی باسه‌ پێكهاته‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ پیاز ، ئاو، لیمۆ، هه‌نگوین پێك دێت و ده‌تواندرێت له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی دیكه‌ی گازی تێكه‌ڵاو بكرێت و بخورێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز