هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ئه‌و شۆفێرانه‌ی له‌رێگاكانى سۆران ، چۆمان ، دهۆك به‌ره‌و هه‌ولێر دێن ئه‌م رێگایه‌ به‌ركاربێنن


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10 ى 11 ى 2019 ، رێگای میراوه‌ به‌ره‌و شه‌قڵاوه‌ قیرتاو ده‌كرێت 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاگاداری شۆفێرانی رێگای هامڵتۆن ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌و شۆفێرانه‌ له‌چۆمان ، سۆران ، دهۆك  دێـنه‌ هه‌ولێر رێگای دووسایدی گوندی ماوه‌ران به‌ره‌و ناو گوندی ده‌ربه‌ند به‌كاربێنن 

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عزیز