سوپای سووریاو سوپای توركیا به‌چه‌كی قورس و مامناوه‌ند رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌

له‌گوندی ئوم شه‌عیفه‌

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سووریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویان كردووه‌ كه‌ پێكدادان له‌ نێوان سوپای سووریاو سوپای توركیا له‌گوندی ئوم شه‌عیفه‌ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵیی سوریا (سانا) له‌حه‌سه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: پێكدادانێكی به‌هێزو به‌چه‌كی قورس و مامناوه‌ند له‌نێوان سوپای سووریا و هێزه‌كانی توركیا و میلیشیاكان له‌ گوندی ئوم شه‌عیفه‌ له‌ ده‌شتی سه‌رێ كانیێ روویداوه‌.

شایانی باسه‌ تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌م پێكدادانه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /سپۆتنیك