دوو ئەفسەری باڵای سوپای سوریا بریندار بوون

بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا


له‌ ئه‌نجامی‌ بۆردوومانی‌ سوپای‌ توركیا و میلیشیاكانی‌ له‌ ریفی‌ زرگان، دوو ئه‌فسه‌ری‌ باڵای‌ سوپای‌ سوریا برینداربوون و سه‌ربازێكیش كوژرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاژانسی‌ هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ سوپای‌ توركیا و میلیشیاكانی‌ له‌ ریفی‌ زرگان لیوا ئه‌حمه‌د شه‌ریف ئه‌حمه‌د و عه‌قید منیف مه‌نسور كه‌ ئه‌فسه‌رن له‌ سوپای‌ سوریا برینداربوون و سه‌ربازێكیش كوژرا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئامرلیوایە تەمەنی 59 ساڵە، بەڵام تا ئێستتا پلەی سەربازی دوو سەربازەكە كوژراو و بریندارەكەی دیكە نەزانراوە.