مەسرور بارزانی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کامپی بەردەڕەشی کرد


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کامپی بەردەڕەشی کرد و لە نزیکەوە لە کێشە و پێداویستییەکانیانی ئاواره‌كانی رۆژئاوای کوردستان  کۆڵیەوە.

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە کەمپی بەردەرەش دەكۆڵێتەوە و رایگەیاند:
پرسی پەنابەران پرسێکی نێودەوڵەتییە، سوپاسی دامەزراوەکانی حکومەت و رێکخراوەکانی خێرخوازی دەکەم بۆ بەھاناوەچوونی پەنابەران ، پەنابەران شایستەی ژیانێکی باشترن، ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران.

ئەمڕۆ شەممە 9/11/2019  مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی سەردانی بۆ كامپی بەردەڕەش ئەوەی خستەڕوو، كە هاوكاری كردنی ئەو پەنابەرانە ئەركێكی نێودەوڵەتییە و لەوچوار چێوەیەشدا داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانانمان كرد هاوكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبردنی ئەم كامپانە بكەن.

سەرۆكی حكومەت جەختی لەوەش كردووە، لەسەر ئاستی سیاسی حكوومەتی هەرێمی لە هەوڵەكان بەردەوام دەبێت تاوەكو كێشە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان چارەسەر ببن و گوتیشی: تاوەكو ئەو كاتەی ئەم پەنابەرانە كێشەكانیان چارەسەر دەبن و دەچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئێمە پێشوازیان لێدەكەین و داوا دەكەم لە خزمەتكردنیان كەمتەرخەمیی نەكەن.

راشیگەیاند، یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە ئێستا لە هەموو پارێزگاکانی کوردستانن کە ئەمە ئەرکێکی زۆری خستووەتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ساڵانە یەک ملیار و 500 ملیۆن  دۆلار خەرجی بەڕێوەبردنی ئەم کامپانانەن.