ئیلهام ئه‌حمه‌د: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا مه‌ترسییه‌ و پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ى رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن

هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مەسەدە) هۆشداری ده‌دات

هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مەسەدە) داوا له‌ ئه‌وروپا ده‌كات دوو هه‌زار سه‌رباز بۆ پاراستنی سنووری توركیا و رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه‌ بكات. 

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی مەسەدە به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا مه‌ترسییه‌ و پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا هۆشیاربن و هێز ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی توركیا و رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.

 له‌ باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر توركیا، ئیلهام ئه‌حمه‌د گوتی: پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی توندتریان هه‌بێت به‌رامبه‌ر توركیا و ئه‌ندامبوونی ئەو وڵاتە له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستێنێت.