بانكی ناوەندی عێراق: زیانی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت رۆژانە 40 ملیۆن دۆلارە

راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت وەك هەوڵێك بۆ دامركاندنەوەی شەپۆلی خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق


بانكی ناوەندی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زیانی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت رۆژانە چل ملیۆن دۆلارە، سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عیراق ئاماژەی به‌وه‌كرد، راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق لەلایەن حكوومه‌ت وەك هەوڵێك بۆ دامركاندنەوەی شەپۆلی خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق، زیانێكی زۆری بە كەرتی گشتی و تایبەت گەیاندووە

 سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوه‌، بانكەكانی عێراق لە یەكەم رۆژی راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە یەكی تشرینی یەكەمی رابردوو زیانەكانیان بە شازده‌ ملیۆن دۆلاری رۆژانە تۆمار كردووە، هەروەك كۆی گشتی زیانی بانكە تایبەتەكان و كۆمپانیاكانی پەیوەندی و مۆبایل و خزمەتگوزاری حەواڵەكردنی دراو و گەشتوگوزار و نوسینگەكانی فڕۆكەوانی گەیشتۆتە چل ملیۆن دۆلاری رۆژانە، بەوپێیە لەو ماوەیەی كە هێڵەكان راگیراوە، كەرتی گشتی و تایبەتی عێراق زیانی یەك ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلاری بەركەوتووە .