بۆچی خه‌ونی ناخۆش ده‌بینیت؟

زیاتر له‌ منداڵاندا به‌دی ده‌كرێت

كه‌ له‌ خه‌وێكی قووڵ ڕاده‌چه‌نیت، دڵت ده‌كوتێت، تووشی هه‌ناسه‌ڕاوكێ ده‌بیت له‌به‌ر خه‌ونێكی ناخۆش یان كابوس Nightmare هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بده‌ به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ یان بنبڕكردنیان.

خه‌ونی ناخۆش زیاتر له‌ منداڵاندا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌وره‌كانیش به‌ ڕێژه‌ی2-8% تووشی ده‌بن.

ئه‌گه‌ر دوچاری كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن بووبیت، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ كه‌ زوو خه‌ونی ناخۆش ببینیت كه‌ ڕووداوه‌كانی نزیك و په‌یوه‌ست بن به‌ كاره‌ساته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌، به‌هه‌رحاڵ له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا كابوسه‌كان له‌خۆیانه‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن به‌بێ هۆیه‌كی دیار، به‌ڵام گه‌لێك فاكته‌ر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری بینی خه‌ونی ناخۆش زیاد ده‌كه‌ن وه‌كو: خواردنێك له‌ دره‌نگی شه‌ودا، هه‌ندێك ده‌رمان وه‌كو زیانی لابه‌لا بۆ نموونه‌ ده‌رمانه‌كانی دژی خه‌مۆكی و ده‌رمانه‌كانی په‌ستانی به‌رزی خوێن، هه‌روه‌ها پاش وازهێنان له‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌ ئارامبه‌خشه‌كان و پاش وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول، كه‌م خه‌وتن یان كه‌ یه‌كێك به‌رده‌وام تێنووی خه‌و بێت و تێر نه‌خه‌وێت له‌وانه‌یه‌ كه‌ خه‌ونی ناخۆش ببینێت، گرفته‌ ده‌روونییه‌كان وه‌كو په‌ستی و نیگه‌رانی، خه‌مۆكی، گرژی ده‌روونی پاش كاره‌سات (PTSD)، ئازاری قاچه‌كان له‌كاتی نووستندا، هه‌ناسه‌ڕاوكێ له‌كاتی نووستندا.

هه‌ندێك جاریش كه‌ هیچ هۆكارێك بۆ كابوس نه‌دۆزرێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ خه‌ونه‌ ناخۆشه‌كان ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ گرفته‌كانی نووستن Sleep Disorders كه‌ حاڵه‌تێكی تایبه‌ته‌ و له‌ لایه‌نی پزیشكیی ده‌روونییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
12,310,800
گیان له‌ده‌ستدان
554,873
چاکبوونەوە
7,155,582
تووشبووان
8,726
گیان له‌ده‌ستدان
294
چاکبوونەوە
3,072
تووشبووان
69,612
گیان له‌ده‌ستدان
2,882
چاکبوونەوە
39,502