هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ملیشیا ئیسلامییه‌كانی سوریای راگه‌یاند

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تویته‌ردا دەردەکەوێت و لەسێدارەدانى سێ کەس جێبەجێ دەکات

هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ملیشیا ئیسلامییه‌كانی سوریای راگه‌یاند كه‌ ده‌ستی له‌ كوشتنی كۆمه‌ڵێك ئه‌سیردا هه‌بووه‌. 

ماڵپەڕى هاوار نیوز نزیك له‌ هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند: هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەسەدە، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکى هێزەکانیاندا سەرکردەیەکى گروپە چەکدارییەکانى سوریایان دەستگیرکردووە. 

ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی ملیشیا ئیسلامییه‌ چه‌كداره‌كان ناوی ئیسماعیل زه‌عیمه‌ كه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تویته‌ردا دەردەکەوێت و لەسێدارەدانى سێ کەس جێبەجێ دەکات، هه‌روه‌ها ئیسماعیل زەعیم به‌ راوه‌شاندنی په‌نجه‌ی شه‌هاده‌ و ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر گوتن، بەڵێنى تۆڵەکردنەوە له‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده‌ دەدات بە خاچپەرستەکان و هەڵگەڕاوەکان ناویان ده‌بات، به‌ڵام دواجار هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركردنی ناوبراوی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ راگه‌یاند.