له‌ سیمینارێكدا باس له‌ (ڕایه‌ڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و فۆتۆگراف) كرا

پازده‌مین پیشانگای تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند فارس سه‌عدی له‌كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان كرایه‌وه‌

 

7/11/2019 كاتژمێر 10:30ی به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی له‌ هۆڵی ژماره‌ شه‌ش له‌ كۆلیژی  هونه‌ره‌جوانه‌كان ، فۆتۆگرافه‌ری به‌ناوبانگ فارس سه‌عدی سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد به‌ ناونیسانی (ڕایه‌ڵه‌  هاوبه‌شه‌كاني نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و فۆتۆگراف) تیایدا باسی له‌و هه‌ماهه‌نگی و سووده‌ی نێوان ئه‌و دوو هونه‌ره‌ كرد كه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا هه‌ر هونه‌رێك چه‌ند سوودی به‌وه‌كه‌ی تر گه‌یاندووه‌، بۆته‌ هۆكاری پێش خستنی و له‌دایك بوونی قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری.

Ktv

له‌وانه‌ لێۆناردۆ دافنچی كه‌ به‌هۆی كامێرا كه‌ هه‌ر خۆشی دروستی كردو داهێنه‌ره‌كه‌ی بوو، بووه‌ خاوه‌نی قوتابخانه‌ی ڕێناسانس و پیكاسۆ بووه‌ خاوه‌نی كیوبزم، یان فۆتۆگرافه‌ران سوودیان له‌ ته‌كنیك و شێوازی ڕامبرانت وه‌گرت له‌ ڕووناككردنه‌وه‌ی پۆرترێت ،تا ئێستاش به‌و جۆره‌ ڕوونككردنه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن ڕووناككژردنه‌وه‌ی ڕامبرانتی، ئه‌مه‌و سیمیناره‌كه‌م به‌ ئه‌زموونی خۆم له‌گه‌ڵ ڕه‌سم كردنی تابلۆی بارزانی نه‌مر له‌ ساڵی ۱۹۷۳ دا به‌زه‌یت به‌ سوود وه‌رگرتن فۆتۆی سه‌ربه‌رگی گۆڤاری المجالس الكویتیه‌ وه‌رگرت به‌ موره‌بعات گه‌وره‌م كرت و به‌ ته‌كنیكی ڕامبرانتی ڕه‌سمم كرد، تا هه‌یبه‌ت و ویقار بده‌مه‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌م چونكه‌ هه‌رواش بوو، پاشان ئه‌زموونی  مامۆستا سلیمان شاكر و فائق حه‌سه‌ن و كه‌سانی ترم باس كرد كه‌ چه‌ن سوودیان له‌ فۆتۆ وه‌رگرتووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش ئێستا فۆتۆگرافه‌ره‌كان زۆر سوود له‌ تابلۆی شێوه‌كاركان ده‌بینن له‌ ڕه‌نگ و داڕشتن و بیرۆكه‌و فۆرم و ئیستاتیكا

له‌ هه‌مان رۆژدا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندان و قوتابیانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلیژی كارگێڕی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێر، پازده‌مین پیشانگای تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند فارس سه‌عدی له‌كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌لایه‌ن پ.د.علی چوكل ڕاگری كۆلیژ كرایه‌وه‌.

 كوردستان تیڤی/ كامران