ئه‌ردۆغان سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات

له‌سه‌ر بانگهێشتی دۆناڵد تره‌مپ

له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات. 

ئاژانسی ئه‌سۆشیتد پرێس رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند کە بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا تورکییەکەى قسەى کردووە، ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌قۆنییه‌كه‌دا، بانگهێشتی ئه‌ردۆغانی كردووه‌ كه‌ رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە هه‌فته‌ی رابردوو یاسادانەرانى كۆنگرێسی ئەمریکا داوایان لە کۆشکى سپى کردبوو کە بەهۆى تێوه‌گڵان له‌ کوشتارى کوردان لە رۆژئاوای كوردستان، ئەردۆغان بانگهێشتی ئه‌مه‌ریكا نه‌كرێت.