پۆلیسی سلێمانى: بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک دەستگیرکرا
7/11/2019 - 10:05
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه دوای ئەوەی چەند هونەرمەندێك سكاڵا لەسەر تۆمەتباری نادیار تۆمار دەكەن كە لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە ناویانی زڕاندووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردستان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونێكی ورد و ئاشكراكردنی تۆمەتبار، توانرا (م ، أ ، ج ) لەدایكبووی 1992 دانیشتوی شاری هەولێر لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.
راشیدهگهیهنن ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.