به‌وێنه ...له‌باره‌ی جۆرێك شیرینی هۆشیاری دەدرێته دایكان و باوكان
له راگه‌یه‌ندراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی باس له بوونی جۆرێك شیرینی ده‌كات كه له شێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه و به منداڵان ده‌فرۆشرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تێبینی كراوه له هه‌ندێك له دوكان و فرۆشگاكاندا جۆرێك شیرینی هاورده‌كراو ده‌فرۆشرێت كه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی منداڵان له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا دروستكراوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رووی كوالێتییه‌وه وه‌كو پێویست نییه، له‌هه‌مان كاتدا جۆرێكه له هاندانی منداڵان تا به‌لاڕێدا بڕۆن و حه‌زیان بۆ كێشانی جگه‌ره دروست ده‌بێت.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه له هه‌ر دوكان و فرۆشگا و ماركێتێكدا هه‌ر جۆره شیرینی یان خواردنی منداڵان له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا ببینرێت راسته‌خۆ فرۆشگاكه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، داواشی له دایكان و باوكان كردووه رێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌و جۆره شیرینییه بكڕن و له‌هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
پێشتریش قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره شیرینی و نوقڵانه‌ی دابوو كه‌له شێوه‌ی جگهرهدایهو سه‌رنجی منداڵانی پێ ڕاده‌كێشرێت.
شوان عه‌زیز