ئەردۆغان: ژنى بەغدادیشمان ده‌ستگیر كرد، به‌لام وه‌كو ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ینه‌ قه‌ره‌بالغ

ئەردۆغان دەستگیرکردنی ژنێکی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند

سەرۆک کۆماری تورکیا دەستگیرکردنی ژنێکی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعشی راگەیاند، ئەمەش رۆژێک دوای راگەیاندنی دەستگیرکردنی خوشکێکی بەغدادی لە ناوچەیەکی دەورووبەری حەلەب دێت.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە زانکۆی ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، ئەمریکا کاتێک بەغدادی دەستگیرکرد هەرایەکی گەورەی نایەوەو هەموو میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.
 
وتیشى" ئێمه‌ ژن و خوشک و زاوایەکی بەغدادیمان دەستگیرکردووە، ئەوەندەش وەکو ئەمریکا لەسەری نەڕۆیشتووین و نه‌مانكرده‌ قه‌ره‌بالغ.  
  
رۆژی سێشەممەش 5-11-2019 بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، كه‌ هێزەکانیان توانیویانە رۆژی دووشەممە  لە ئۆپەراسیۆنێکدا خوشکێکی بەغدادی بەناوی رەسمیە عەواد، کە تەمەنی 65 ساڵە دەستگیربکەن.