بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ قه‌ڵادزێ روویدا

به‌ گوڕی 3.3 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر


به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ روویداوه‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 7:35 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.3 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ 32 كیلۆمه‌تری قه‌ڵادزێ تۆماركراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تری زه‌وی روویداوه‌.