خۆپیشانده‌ران ئاگریان له ماڵی سێ په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ردا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه خۆپیشانده‌ران ئاگریان له ماڵی سێ په‌رله‌مانتار له قه‌زای شه‌تره سه‌ربه پارێزگای زیقار باشووری عێراق به‌رداوه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه خۆپیشانده‌ران ئاگریان له ماڵی هه‌ر سێی په‌رله‌مانتار، ناجی سه‌عیدی له هاوپه‌یمانی سائیروون كه سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات له‌گه‌ڵ مونا غورابی له هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و زه‌ینه‌ب خه‌زره‌جی له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی له قه‌زای شه‌تر به‌رداوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان له قه‌زای شه‌تره باكووری پارێزگای زیقار دژ به حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت كه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
تا ئێستا له ئه‌نجامی پێكھهڵپڕژانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی قه‌زای شه‌تره، سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون.
- Log in to post comments