سبه‌ی هونه‌رمه‌ند"فارس سه‌عدی "دووچالاكی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات

سیمینارێك به‌ ناونیشانی (ڕایه‌ڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و فۆتۆگراف ) ساز ده‌كات

 سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 7/11/2019 كاتژمێر 10:30 ی سه‌رله‌ به‌یانی  به‌ چاودێری ڕاگری كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان- هه‌ولێر  هونه‌رمه‌ند "فارس سه‌عدی "دووچالاكی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات.

 سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند فارس سه‌عدی له‌ هۆڵی سینه‌مای كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان- هه‌ولێر سیمینارێك به‌ ناونیشانی (ڕایه‌ڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و فۆتۆگراف ) ساز ده‌كات ، دوای ئه‌وه‌ پیشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند له‌ ژێر ناوی (سه‌مای ڕه‌نگ و شێوه‌ )-ه‌ له‌ ناو باخچه‌ی كۆلیژده‌كرێته‌وه‌ .

هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv