توركیا: خوشكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیمان ده‌ستگیر كرد

له‌ ناوچه‌ی عه‌زازی باكووری سووریا


به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند خوشكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشیان له‌ ناوچه‌ی عه‌زازی باكووری سووریا ده‌ستگیر كرد.

هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد خوشكی گه‌وره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان به‌ ناوی ره‌مزییه‌ عه‌واد له‌ باكووری سووریایان ده‌ستگیر كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ده‌ستگیركردنی خوشكی به‌غدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ ده‌زگاكانی هه‌والگری، سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی زانیاری له‌ سه‌ر رێكخراوی داعش ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هاوژینی خوشكی به‌غدا و بوكه‌كه‌یان و پێنج منداڵیان ده‌ستگیر كردووه‌.