عادل عه‌بدولمه‌هدی: خۆپیشاندانه‌كان ئاسته‌نگ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت دروست ده‌كه‌ن

په‌یامێكی تر ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆخی بەغداو شارەكانی ناوەڕاستی عێراق و داخوازییەكانی خۆپیشاندەران نوێترین پەیامی راگەیاند.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌ وتارێكدا باسی له‌وه‌كرد، خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راستن و هه‌ڵه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی دوای 2003یان ده‌رخستووه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ پڕۆژه‌ دواخراوه‌كان پێشخراون.

له‌ هه‌مانكاتیشدا رایگه‌یاند، ناكرێت خۆپیشاندانه‌كان ببنه‌ قه‌ڵغانی كرده‌وه‌ی خراپه‌كاری و كاری تێكده‌رانه‌، هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ئاسته‌نگ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت دروست ببێت و تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2020 دوابكه‌وێت، پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان په‌كده‌خرێن.

سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواری ده‌ستوریش رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌كه‌ ده‌كرێت یاسای هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می سیاسی وڵاته‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.

له‌باره‌ی داواكاریه‌كانیش بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، ناكرێت به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان باس له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت.