پیاوێك گره‌و له‌سه‌ر خواردنی 50 هێلكه‌ ده‌كات .. بزانه‌ له‌كاتی خواردنی 41مين هێلكه‌ چی به‌سه‌ر هاتووه‌ ؟

بۆ به‌ده‌ستهێنانی 28 دۆلار

پیاوێكی هیندی ته‌مه‌ن 42 ساڵ ، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و گره‌وه‌ی كه‌ نرخه‌كه‌ی 28 دۆلاری ئه‌مریكی بووه‌، له‌كاتی خواردنی 50 هێلكه‌ له‌سه‌ر یه‌ك، گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی، دوو هاوڕێ بڕیار ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی نێوانیان ، هه‌ركه‌سێكیان ئه‌گه‌ر بتوانێ 50 هێلكه‌ له‌سه‌ر یه‌ك بخوات ، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا 2000 رۆپیه‌(28) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رده‌گرێت.

سه‌رتا كه‌سێكیان به‌ ناوی سوبهاش یاداف ده‌ست به‌ خواردنی هێلكه‌كان ده‌كات و 41 هێلكه‌ ده‌خوات، كاتێك ویستویه‌تی 42 مین هێلكه‌ بخوات، له‌پڕ له‌هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ پیاوه‌كه‌ ده‌گه‌ێندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌و دوای چه‌ند كاتژمێرێك هه‌واڵی مردنی راده‌گه‌ێندرێت.

پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ روونیانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌هۆی خواردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی هێلكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار