هه‌فته‌ی داهاتوو رووداوێكی گه‌ردوونیی ده‌گمه‌ن رووده‌دا و ده‌توانرێت له‌ هه‌موو شوێنێك ببینرێت

پێویسته‌ كه‌لوپه‌لی پاراستنی تایبه‌ت به‌ چاو به‌كاربهێنرێت تا هیچ زیانێكی پێنه‌گات

زانایانی بواری گه‌ردوونیی و ئاره‌زوومه‌ندانی دیارده ‌سروشتیییه‌كان چاوه‌ڕێی رووداوێكی ده‌گمه‌ن ده‌كه‌ن كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو رووده‌دا، به‌ دیاریكراوی له‌ 11 تشرینی دووه‌م. رووداوێك كه‌ له‌ سه‌د ساڵ ته‌نیا 13 جار ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه‌، كاتێك هه‌ساره‌ی عه‌تارد به‌ به‌رده‌م خۆر تێده‌په‌ڕێت.

زۆرجار عه‌تارد به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌ ڕێڕه‌وی جیاجیا له‌ زه‌وی، بۆیه‌ بوونی هه‌ساره‌یه‌كی بچووك له‌ نێوان خۆر و زه‌وی به‌ رووداوێكی ده‌گمه‌نی گه‌ردوونیی هه‌ژمار ده‌كرێت.

زانایان ده‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی چاودێری‌ ئه‌م رووداوه‌ ده‌گمه‌نه‌ بكه‌ن، تا نزیكترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌ خۆر ببینن، كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ تا ساڵی2032 دووباره‌ نابێته‌وه‌.

له‌م باره‌دا، عه‌تارد له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك خاڵێكی بچووك ده‌بینرێ، كه‌ قه‌باره‌كه‌ی له‌ %0.5 زیاترنییه‌ له‌ قه‌باره‌ی خۆر.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئه‌مریكی ناسراو به‌ ناسا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ دیدی ئێمه‌ ئه‌سته‌مه‌ عه‌تارد و زوهره‌ ببینین له‌ یه‌ككاتدا به‌یه‌ك بگه‌ن و به ‌به‌رده‌م خۆردا تێبپه‌ڕن، بۆیه‌ رووداوی تێپه‌ڕینی عه‌تارد به‌ به‌ده‌م خۆردا‌ رووداوێكی ده‌گمه‌نه‌ و نامانه‌وێت له‌ده‌ستی بده‌ین.

ئاماژه‌شی پێدا، كه‌وا له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌م خاڵه‌ ڕه‌شه‌‌ ببێنێت، كه‌ به‌ هێواشی به‌ره‌و دیسكی خۆر ده‌جووڵێت.

پسپۆران ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن،‌ پێویسته‌ كه‌لوپه‌لی پاراستنی تایبه‌ت به‌ چاو به‌كاربهێنرێت تا هیچ زیانێكی پێنه‌گات.

به‌پێچه‌وانه‌ی تێپه‌ڕێنی زوهره‌، پێده‌چێت هه‌ساره‌كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌بێت بتوانرێت به ‌چاو ببینرێت، به‌ڵام عه‌تارد بچووكه‌ و ره‌نگه‌ پێویستت به‌ ئامێر و ته‌لیسكۆبی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ بینینی.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران