لیستی مووچەی پێشمەرگە رەوانەی بەغدا دەكرێت

وەزیری بەرگری عێراق داوای كردووە لیستی مووچەی ھێزەكانی پێشمەرگە رەوانەی وه‌زاره‌ت بكرێت

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند  كه‌ لە دوایین سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، وەزیری پێشمەرگە باسی مووچەی ھێزەكانی پێشمەرگە و ئەو پارەیەی كردووە، كە بڕەكەی بۆ ھەر مانگێك 68  ملیار دینارە، وەزیری بەرگریی عێراقیش داوای كردووە لیستی مووچەی ھێزەكانی پێشمەرگە رەوانەی وەزارەتی بەرگری بكرێت.

 جێگری سوپاسالای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بە مەبەستی خەرجكردنی پارەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە، لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە فۆڕمێك پڕدەكرێتەوە و بڕیارە بەپێی ئەو فۆڕمە مووچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت كه‌پێویستە پێش ھاتنی ساڵی نوێ حكوومەتی فیدڕاڵ بەشەبودجەی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات، چونكە 10 مانگی ئەمساڵ تێپەڕیوە و ھیچ پارەیەك لەو بودجەیە نەگەیشتووەتە ھێزەكانی پێشمەرگە.