کۆشکی سپی: سزاکانی سەر ئێران بەردەوام دەبن

ئەمریکا: ئاشتیمان دەوێت و پێویستە ئێرانیش هەمان شت بکات

کەمێک بەر لەئێستا کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکانی سەر ئێران بەردەوامدەبن تا ئەو رژێمە رەفتارەکانی خۆی دەگۆڕێت.

کۆشکی سپی ئەمریکا راشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاشتی دەوێت و پێویستە ئێرانیش هەمان شت بکات.

کۆشکی سپی ئەمریکا راشیگەیاندوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لەبری کوشتن، بەبارمتەگرتن، وێرانکاری و پەلاماردانی باڵیۆزی وڵاتان دەتوانێت رێگای ئاشتییانە بگرێتەبەر.

هاوکات، کۆشکی سپی جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پاڵپشتی خەڵکی ئێران دەکەن و نایانەوێت گەلی ئەو وڵاتە گرفتاری سیاسەتەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت.