به‌هۆى هێرشی توركیاوه‌ ئەندامێكی تیمی پزیشكی ئەمریكی له‌ حەسەكە كوژرا

سوپای توركیا لە هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچەكە بەردەوامن

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەندامێكی تیمی پزیشكی ئەمریكی لە هێرشێكی سوپای توركیادا بۆ سەر گوندی رەشیدیە لە دەشتی تەل تەمری سەر بە پارێزگای حەسەكە كوژرا.

له‌م باره‌وه‌ ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سووریا ئاشكرای كرد، كه‌ كوژراوەكە بە رەگەز تایلەندیەو ئەندامی تیمی پزیشكی "فری بۆرما رێنجەرز"ی ئەمریكی بووه‌، كە تیمێكی خێرخوازیە و بۆ فریاكەوتنی لێقەوماوان چوونەتە ڕۆژئاوای كوردستان.

ئەمەش لە كاتێكدایە كه‌ چەندین ڕۆژە ئاگربەست لە ناوچەكە راگه‌ینراوه‌، بەڵام هێزەكانی سوپای توركیا لە هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچەكە بەردەوامن، كه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى لێكه‌تووته‌وه‌.