كه‌شناسی هه‌رێم ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاند

نزمترین پله‌ی گه‌رمی 10 پله‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمیش 28 پله‌ ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ  ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور.

له‌ باره‌ی به‌رزی و نزمی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ مه‌ڕ پێشبینییه‌كان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌ هه‌ولێر 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

له‌ سلێمانیش به‌رزترین پله‌22 پله‌ و نزمترین پله‌ش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

له‌ دهۆكیش به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 22 پله‌ ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

له‌ كه‌ركوكیش به‌رزترین پله‌ی پێشبینیكراو بریتی ده‌بێت له‌ 28 پله‌ و نزمترین پله‌ی گه‌رمیش 15 پله‌ی سیلیزی دبێت.

322

4