سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

سەبارەت بە هەمواری دەستوور گفتوگۆكرا


شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبووەوە و دوا پێشهاتەكان عێراق تاوتوێ كران.

به‌پێ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران هاتووه‌، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری.

لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیان كرد كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت لە قۆناغی ئێستادا، لەگەڵ داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و گرنگی جێبەجێ كردنیان لەرێی بەرنامەیەكی چاكسازی فراوان كە چارەسەری ڕیشەیی بكات و لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەران و گەلی عێراق هاوتابێت.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا سەبارەت بە هەمواری دەستوور و تەئكیدكرایەوە لەسەر ئەوەی كە لەلایەن سەرجەم پێكهاتەكانەوە پەسەندكراو بێت.