موقته‌دا سه‌در گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران

له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌ره‌و ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌فورات نیوزی راگه‌یاندووه‌: رێبه‌ری ره‌وتی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف جارێكی دیكه‌ به‌ره‌و ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشته‌وه‌ عێراق و له‌فرۆكه‌خانه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی به‌رزی جام ره‌ش له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف پێشوازی لێكراو و پاشانیش به‌ ئۆتۆمبێلێكی بچووكی جۆری ئه‌له‌نترا چووه‌ نێو خۆپیشانده‌ران.

5

 

44

هه‌ر به‌گوێری هه‌واڵه‌كه‌ی فورات نیوز،سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئێرانیش رۆژی شه‌ممه‌ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ سه‌در گه‌راوه‌ته‌وه‌ شاری قوم-ی ئێران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / فورات نیوز