كۆمپانیای Apple بیستۆكه‌یه‌كی (هیتفۆن) نوێی راگه‌یاند

توانای به‌رگه‌گرتنی ته‌پ و تۆز و ئاوی ھه‌یه‌

كۆمپانیای (Apple) بیستۆكه‌یه‌كی بێ وایه‌ری به‌رھه‌م ھێنا كه‌ به‌ نه‌وه‌ی سێیه‌م داده‌نرێت ئه‌م بیستۆكه‌ نوێیه‌ (AirPods Pro) خاوه‌ن قه‌باره‌یه‌كی بچوكتره‌ له‌ نه‌وه‌ی پێش خۆی ھه‌روه‌ھا له‌ شوێنی بڵدنگۆیه‌كانیه‌وه‌ خاوه‌ن مادده‌یه‌كی سلیكۆنییه‌ كه‌ یارمه‌تی كاركردنی تایبه‌تمه‌ندی نه‌هێشتنی ژاوه‌ژاو (Noise Cancellation) ده‌دات ، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی نه‌هێشتنی ژاوه‌ژاو (Noise Cancellation) ـه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگر (مایكرۆفۆن) ـێكی ناوه‌كییه‌وه‌ ژاوه‌ژاوه‌كانی چوارده‌ور ناهێڵێت ھه‌روه‌ھا توانای به‌رگه‌گرتنی ته‌پ و تۆز و ئاوی ھه‌یه‌ ،له‌ ئێستادا نرخی (٢٤٩$).

سه‌رچاوه‌/ زاگرۆس

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / كامران