هه‌سه‌ده‌: ئامادەین به‌ مه‌رج بچینه‌ نێو رێزه‌كانى  سووپای سووریاوه‌

هه‌سه‌ده‌: ئه‌م پرسه‌ پێویستی بە دانوستان هەیە لەگەڵ دیمەشق

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بە ئاژانسی سپۆتنیكی روسی راگەیاندوە" ئێمە ئامادەین بۆ چوونە پاڵ سوپای سووریا ، بەڵام لەدوای دووبارە داڕشتنەوەی پێكهاتەی سووپا و ئەنجامدانی گۆڕانكاری تێیدا. 

وتیشى" ئەگەر لەگەڵ حكومەتی سووریا رێككەوتین لەبارەی بەڕێوەبردنی ناوچەكەوە ئەوكات ئامادە دەبین بۆ چوونەپاڵ سووپای سووریا ، به‌لام ئەو پرسە شتێك نیە كە لە ماوەی سەعاتێكدا رووبدات، بەڵكو بەرلە هەر شتێك پێویستی بە دانوستان هەیە لەگەڵ دیمەشق.

وتیشی" وەزارەتی بەرگری سووریا لە بەیاننامەیەكدا ئێمەی وەك تاوانبار لە قەڵەمداوە و داوای لێ كردووین بگەڕێینەوە، بەڵام هێزەكانی سووریای دیموكرات دەڵێت نەخێر بەو جۆرە ناگەڕێینەوە، بەڵكو دەبێ دابنیشین و رێكبكەوین لەبارەی چۆنیه‌تی چوونەناو رێزەكانی سووپای سووریا، نەك بەجۆرێك بگەڕێنەوە نێو سووپا وەك ئەوەی هەڵاتوو بین.

پێشتر وەزارەتی بەرگری سووریا لە بەیاننامەیەكدا داوای لە شەڕڤانانی هەسەدە كردبوو كە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی داگیركاریی توركیا، بێنە نێو ریزەكانی سووپای سووریاوە.