كۆنگرێس هه‌نگاوه‌كانی‌ له‌كارلادانی ترامپ ده‌ستپێده‌كات

به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ 232 ده‌نگی به‌ڵی


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا (كۆنگرێس) كه‌ زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی لابردنی ترامپ ئه‌نجامدا و زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران پشتگیری ئه‌و پرسه‌یان كرد و 6 لیژنه‌ تێیدا به‌شدارن.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا،  كۆنگرێس ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی بۆ له‌كارلابردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

بڕیاری ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ به‌فه‌رمی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ 232 ده‌نگی به‌ڵی به‌رامبه‌ر به‌ 196 ده‌نگی نه‌خێر تێپه‌ڕێندرا.

ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ ره‌وایه‌تی به‌ ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی گوێگرتنی ئاشكرا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ پرسی له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌دات له‌ چوارچێوه‌ی 6 لێژنه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وانیش: لێژنه‌ی هه‌واڵگری، لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاریی دارایی، لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌، لێژنه‌ی چاودێری و چاكسازی، لێژنه‌ی نه‌فه‌قه‌ و داهاته‌كان و لێژنه‌ی یاسایین.