500 كیلۆگرام خۆخی ئێرانی له‌ناوبرا

له‌ كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران

كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (2019/10/29) هه‌ڵساین به‌ له‌ناوبردنی خۆخی ئێرانی به‌ بڕی (500)كیلۆگرام ٬ له‌ لایه‌ن بنكه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكالی حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كرا به‌ڵام له‌ پشكنینی تاقیگه‌یی فیزیایی ده‌رنه‌چوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: خۆخه‌كه‌ ڕزیو و بۆگه‌نی و خراپ بوونی له‌ ناوه‌وه‌ هه‌بووه‌، به‌مه‌ش به‌ پێی رێنماییه‌كان ڕێگه‌ به‌ هاورده‌ كردنی نادرێت بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران خۆخی ئێرانی له‌ نێوبردرا .