ئابووری ئێران توشی داڕمان هاتووه‌

به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه‌یه‌

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بۆ ھاوسەنگكردنی بوودجەی ئێران، پێویستە نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە نزیكەی سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج دۆلار. سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێكدا بلاویكردەوە، بۆ ھاوسەنگكردنی پڕۆژەی یاسایی بودجەی ساڵی داھاتووی ئێران، دەبێت نرخی نەوت بە سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج دۆلار ھەژمار بكات، بەڵام كورتھێنانی بووودجەی ساڵی داھاتووی بە له‌سه‌دا پێنج پۆینت یه‌ك كەمیكردووە. سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە،  لەكاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە شه‌ست و دوو دۆلارە ، بەڵام ئێران پێویستی بە داھاتی نەوتی زیاترەو لەھەمانكاتدا بۆ پركردنەوەی بودجەكەی و ھاوسەنگكردنی دەبێت نرخی نەوت بگاتە سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج دۆلار. گەمارۆ نوێكانی ئەمریكا كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر ئابووری ئێران پێشبینی دەكرێت ئاستی گەشەی ئابووری له‌سه‌دا نۆ پۆینت پێنج داكەوێت.