كاریگه‌ریه‌كانی‌ سۆراو

كاریگه‌ری‌ ده‌خاته‌ سه‌ر هێزو توانای‌ مێشك

به‌كارهێنانی سۆراو و كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری له‌ گه‌ڵ به‌خشینی جوانی و سیمایه‌كی سه‌رنجراكێش، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ كه‌ره‌ستانه‌ چه‌ندین كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت سۆراوی لێو.

به‌كارهێنانی‌ سۆراوی‌ لێو، كاریگه‌ری‌ ده‌خاته‌ سه‌ر هێزو توانای‌ مێشك. شاره‌زایانی‌ ئه‌م بواره‌ پاش توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانیارییانه‌ ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ 55% سۆراوی‌ لێو ماده‌ی‌ (ره‌ساس)یان تێدایه‌، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر ده‌دات له‌ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ. شاره‌زایان و پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ رێژه‌یه‌كی‌ كه‌میش ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ پێكهاته‌كانی‌ ( مكیاج )دا هه‌بێت، مه‌ترسییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ بێهێزبو‌ون و لاوازیی‌ مێشك، هه‌روه‌ها توانای‌ فێربو‌ون و وه‌رگرتن كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

شاره‌زایان تێبینی‌ ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی‌ كه‌ ماده‌ی‌ ( رصاص)یان تێدایه‌ پێویسته‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵ‌ و ئافره‌تی‌ دووگیان به‌كاری‌ نه‌هێنن

 سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی /كامران