پۆتین و ماكرۆن دۆخی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا

ئێوارەی ئەمڕۆ، فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسای راگەیاند: رێكەوتنی سوچی لەبەرژەوەندی هەموو لایەنەكانە و دەبێت جێبەجێ بكرێت.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێشتر هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن، پاریس له‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كان له‌ باره‌ی ره‌وشی سووریا ئاگادار بكرێته‌وه‌.

راگەیەندراوەکەی، پووتین و ماکرۆن هاوڕابوونە کە رێککەوتنی سۆچی لە بەرژەوەندی سەقامگیری باکووری سووریا و هەموو لایەنەکانیشدایە کە رۆڵیان لە رێککەوتنەکەدا هەیە.
 
ماکرۆن داوای کردووە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی دەستووری کە بڕیارە 30ـی ئۆکتۆبەر لە جنێڤ بەڕێوەبچێت، لایەنەکان بە رووحیەتێکی بەرزەوە بەشداری تێدابکەن و دەرەنجامیشێ هەبێت.