رۆژنامه‌یه‌كی چینی: ئه‌مریكا بوێری ئه‌وه‌ ناكات هێرش بكاته‌ سه‌ر رووسیا

توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی دوژمنكارانه‌ی هه‌یه‌

رۆژنامه‌ی سۆهۆی چینی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا له‌ ئێستادا بوێری ئه‌وه‌ ناكات هێرش بكاته‌ سه‌ر رووسیا، چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی دوژمنكارنه‌ی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تا ئێستا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ترسی له‌ رووسیا هه‌یه‌و چونكه‌ رووسیا چه‌كی ناوه‌كی هه‌یه‌ و پارێزگاری له‌سه‌ر ئاماده‌باشی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ ستراتیژییه‌كانی كردووه‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ ئه‌مریكا بوێری ئه‌وه‌ ناكات تا بیریش هێرشكردنه‌ سه‌ر رووسیا بكاته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی  / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك