ئەردۆگان: ئەمریکاو روسیاو ئێرانمان لە ئۆپەراسیۆنەکەى سەر رۆژئاوای کوردستان ئاگادارکردوەتەوە

ئه‌ردۆگان؛ تۆڵه‌ی دژایه‌تیكردنی هێرشه‌كه‌ی توركیا له‌ ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه‌

رەجەب تەیب ئەرۆدگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هەریەکە لە وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، روسیا و ئێرانیان لە ئۆپەراسیۆنەکە سەر رۆژئاڤای کوردستان ئاگادارکردوەتەوە.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر كاتی هات، ده‌رگای ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌رانی سووریادا ده‌كه‌ینه‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌، "توركیا خۆڕاگره‌ و به‌ڕووی هێرشه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌".

ئه‌ردۆگان له‌ گوتارێكدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" دوای ئه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ به‌ڵێنه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌مییان كرد". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ستراتیژیه‌تی توركیا له‌ناوبردنی راسته‌وخۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان".

سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: "به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" توانیومانه‌ 795 چه‌كداری یه‌په‌گه‌ له‌ناو ببه‌ین، له‌كاتێكدا رووبه‌ری 4220 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌شمان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له‌ باكووری سووریا كۆنترۆڵ كردووه‌".

دووپاتیشیكرده‌وه‌، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ به‌ ناوێكی نوێ و جل و به‌رگێكی نوێ یانیش میدیایێكی نوێوه‌ سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه‌"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رگیز رێگه‌ به‌ بوونی هێزێكی كوردی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نادات.