میلیشیاكانی توركیا سوكایه‌تی به‌ ته‌رمی كچه‌ شه‌ڕڤانێك ده‌كه‌ن

پێشتریش له‌كاتی داگیركردنی عه‌فریندا سووكایه‌تییان به‌ كچه‌ شه‌ڕڤان بارین كۆبانێ كرد

میلیشیاكانی توركیا سوكایه‌تی به‌ ته‌رمی كچه‌ شه‌ڕڤانێك له‌ یه‌كێك له‌گونده‌كانی ده‌شتی كۆبانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ كه‌ پێشتریش میلیشیاكانی توركیا له‌كاتی داگیركردنی عه‌فریندا سووكایه‌تییان به‌ كچه‌ شه‌ڕڤان بارین كۆبانێ كرد.

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست دوێنێ میلیشیاكانی توركیا له‌ده‌شتی كۆبانێ، هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكی یه‌كینه‌كانی پاراستی ژنان و له‌وهێرشه‌دا كچه‌ شه‌ڕڤانێك شه‌هید بوو، دواتریش میلیشیاكان سوكایه‌تیان به‌ته‌رمی كچه‌ شه‌هیده‌ شه‌ڕڤانه‌ كردو به‌ڤیدیۆ بڵاویان كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی هه‌واڵی هاوار