سیناتۆرێكی رووسی: هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌كارهێنانی هێز له‌دژی توركیا رابردووه‌

پێشتر ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكی ناتۆ نه‌كردووه‌

ئه‌لێكسی بۆسكۆڤ، سیناتۆری رووسی گوتی: رایگه‌یاندنی واشنتن كه‌ ئاماده‌یه‌ هێزی سه‌ربازی له‌دژی توركیا به‌كاربهێنێ رابردووه‌، چونكه‌ پێشتر ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكی ناتۆ نه‌كردووه‌.

لێدوانه‌كه‌ی سیناتۆره‌ رووسیه‌كه‌ دوای ئه‌و لێدوانه‌ی مایك پۆمیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دێت كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ هێز له‌ دژی توركیا به‌كاربهێنێ ئه‌گه‌ر پێویست بكات. چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی له‌ ناتۆ ده‌كات.

هه‌روه‌ها بۆشكۆڤ به‌دووری زانی ئه‌م لێدوانانه‌ سه‌ركرده‌كانی توركیا بترسێنێ.

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم