سەرۆكی سوریا ئۆردۆغان به‌ دز وه‌سف ده‌كات

پێشتر نەوت و كارگەكانی دزی، ئێستاش دەیەوێت خاكمان بدزێت

سەرۆكی سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە دز وەسفدەكات و دەڵێت: پێشتر نەوت و كارگەكان و گەنمی دزی، ئێستاش دەیەوێت خاك بدزێت.

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لەکاتی بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک یەکەی سوپای وڵاتەکەی لە سنووری پارێزگای دەوروبەری ئیدلب رایگەیاند: هەموو ناوچەکانی سوریا وەک یەک گرنگن، بەڵام ئێستا ئەولەویەت لای ئێمە دۆخی عەسکەریی لەسەر زەوی لەهەموو شتێک گرنگترە.

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، رایگه‌یاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان دزه‌، پێشتر نەوت و كارگەكان و گەنمی دزی، ئێستاش دەیەوێت خاكمان بدزێت.

سه‌رۆكی سوریا له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیای كرد بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.