سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا: گه‌مژه‌كانیش متمانه‌ به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ى توركیا ناكه‌ن

ئەڵمانیا؛ ناوچەی ئارام بە چاودێری توركیا رەت دەكاتەوە

دوناڵد توسك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا رایگه‌یاند" هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر  رۆژئاواى كوردستان پاڵپشتییه‌كه‌ بۆ داعش و دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئارامى ئه‌وروپا. 

سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌ستیش، توسك  رایگه‌یاند" ئێمه‌ متمانه‌مان به‌و ئاگربه‌سته‌ نییه‌و ته‌نیا مه‌به‌ست لێدانى كورده‌، ئه‌گینا هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نانه‌ت گه‌مژه‌كانیش متمانه‌ به‌و ئاگربه‌سته‌ ناكه‌ن.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ هایكۆ ماكس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممه‌ رایگەیاند ، كە دامەزراندندنی ناوچەیەكی ئارام لە سووریا كە باڵادەستی توركیا لەو وڵاتە پێشان بدات رەت دەكەینەوە و لەو بارەوەش گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان دەكەین.

بڕیارە كاتژمێر 10:00 بەكاتی هه‌رێمى كوردستان وادەی ئاگربەستەكەی نێوان سوپای توركیا و هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان تەواو بێت، كە لە 17ی ئەم مانگە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە ئەنقەرە رێككه‌وتن بۆ وەستانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.