مووچه‌ى سه‌رجه‌م شوێنه‌كان و خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ و شارستانى دابه‌شده‌كرێت

ئه‌مرۆ مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 22 ى 10 ى 2019 مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ،  بازرگانی و پیشەسازی،  رۆشنبیری و لاوان ،  ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن دابه‌شده‌كرێت 


راشیگه‌یاند هه‌ر ئه‌مرۆ مووچه‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ، په‌رله‌مان ، حكومه‌ت دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم وتیشى كه‌سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ موچەى خانەنشینی پێشمەرگە و پێنجشەممەش موچەى خانەنشینى مەدەنى دابەشدەکرێت.

1


شوان عه‌زیز