به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی ناوه‌ندی له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه گوایه حه‌شدی شه‌عبی داوای له‌كارمه‌نده‌كانی كردووه به‌شداری له‌خۆپیشانددانه میللییه‌كاندا نه‌كه‌ن ، دووره له‌راستییه‌وه‌و ئه‌و نووسراوه‌ی له هه‌ندێك په‌یج و پێگه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ساخته‌یه‌و راست نییه.
هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی داوای له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كردووه هوشیار بن و به به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه، چونكه مافی یاساییان هه‌یه كه سزای ساخته‌كاران بده‌ن.
بڕیاره رۆژی هه‌ینی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌و موقته‌دا سه‌دریش پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕیوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.